بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئیڤان پێریشیچ ئەستێرەی کرواتی پێی وایە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت هەلێکی باشتری پێبدات بۆ ئەوەی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بۆ هەڵبژاردەکەی یاری بکات.
گرێبەستەکەی پێریشیچ لەگەڵ ئایندهۆڤن لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و ئەگەر هانسی فلیک رەزامەندی بدات، گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەخۆڕایی دەبێت.
شایانی باسە کە پێریشیچ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەر هەیە لەو کاتەوەی کە پێکەوە بوون لەگەڵ بایرن میونشن، ئەمەش دەتوانێت بەشداری بکات لە گواستنەوەی ئەگەری لەم هاوینەدا.

