ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی گالاتاسارای، ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ لالیگا دەکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.
بەڵام تا ئێستا یاریزانە ئیسپانییەکە تەنها پرسیاری سەرەتایی لە چەند یانەیەکی ئیسپانی وەرگرتووە، لەنێویاندا سیڤیلیا.ئەوەش ئەوەندە مۆراتای دڵخۆش نەکردووە لەبەر ئەوەی تەنها چەند پرسیاری کەم بوون.
مۆراتا چاوەڕێی ئۆفەرە فەرمییەکان دەکات بۆ ئەوەی بیر لە بژاردەکانی بکاتەوە، لە بەرامبەردا گالاتاسارای هەوڵدەدات دۆخی یاریزانەکە چارەسەر بکات، کە گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

