zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بردیەوە و چاوەی لە شکستی مانسیتیە

لە یارییەکانی گەڕی 35ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاری دێربیدا، یانەی توتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی گەنەرز توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە خاوەن یاریگا هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا توتنهامی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو، بەڵام تۆپ هاوێژەکان گورزی خۆیان وەشاند توانیان سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 15 و 27 و 38 لەلایەن یاریزانان هۆیبێرگ بە هەڵە لە خۆیان و بوکایۆ ساکا و کای هاڤێرتزەوە تۆمارکرد، دوای چەندین هەوڵی تر ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم تا ڕادەیەک ئارسناڵ گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە، بەڵام تۆتنهام چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا و دەیانویست ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە،

لە خولەکی 64 رۆمیرۆ بە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی ئارسناڵ گۆڵی یەکەمی تۆتنهامی تۆمارکرد، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ خاوەن یاریگا هەژمارکرد و لە خولەکی 87یشدا هیۆنگ مین سۆن بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی دووەمی تۆتنهامی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت، تۆتنهامیش خاوەنی 60 خاڵە و لە پلەی پێنجەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حزبوڵڵا داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات باکووری وڵاتەکەیان چۆڵبکەن

یاسین

هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر زیندانێک لە ئۆکرانیا لانیکەم ١٧ قوربانیی لێکەوتەوە

یاسین

ڕاگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە

سەڵاح