ڕافایل لۆزان سەرۆکی فیدراسۆنی ئیسپانیا لەبەردەم ڕاگەیاندنەکاندا چەند ڕاستیەکی ئاشکرا کرد سەبارە بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ (جیانی ئینفانتینۆ)ی سەرۆکی فیفا،کە بە کۆبونەوەیەکی پڕ بەرهەم و دۆستانە ناوی برد.
لۆزان وتی” دەمانەوێت بۆ مۆندیالی داهاتووی یانەکان ئێمە میوانداربین،چونکە ماوەیەکی زۆرە ئیسپانیا میوانداری پاڵەوانیەتی ئاوا گەورەی نەکردوە و 12 بۆ 15 یاریگاش پێویست بێت ئیسپانیا دەتوانێت بە باشترین شێوە پاڵەوانەتیەکە لەخۆ بگرێت”.
وە لۆزان دەربارەی ئەم مۆندیالە وتی سەرەتاکان هەمیشە قورسن بەتایبەت،کە مۆندیال لە وڵاتێکی گەورەی وەکو ئەمریکا بەڕێوەدەچێت زەحمەت،بەڵام ئێمە دەمانەوێت مۆندیالی داهاتوو بەهەموو شێوەیەک کار بکەین بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی پاڵەوانەتیەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

