تۆماس مۆلەر ئەستێرەی ئەڵمانی فشاری خۆی دەربڕی لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی هاتنی جامی جیهانی یانەکان، جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا یانەکە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێتەوە، چونکە بایرن میونشن لە قۆناغی ١٦ی میامی ڕووبەڕووی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی دەبێتەوە.
مۆلەر لە لێدوانێکیدا بۆ دازن وتی: لە ژیانی وەرزشیمدا چەندین جار لەم دۆخەدا بووم، ئێستا دەچینە میامی بۆ ئەوەی لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر فلامینگۆ یاری بکەین، نازانین سەردەکەوین یان نا.
یاریزانانیشمان هەیە کە بەباشی ئاگاداری ئەوەن چی چاوەڕێمان دەکات، پەیوەندی بە ئاستێکی بەرزەوە هەیە لەناو یاریگا و بەدەستهێنانی ئەنجامەکە، یارییەکانی کۆتاییش پێویستی بە کەمێک بەخت هەیە.

