میجاتۆڤیچ ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید ستایشی دەستنیشانکردنی چابی ئەلۆنسۆی کرد وەک ڕاهێنەری نوێی تیپەکە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕاهێنەری ئیسپانی نوێنەرایەتی ڕیاڵ دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەی یانەکە لە ماوەی داهاتوودا.
میجاتۆڤیچ دەڵێت: بێ گومان خابی پیاوێکی گونجاوە بۆ ئەو کارە، تۆپی پێی ئەمڕۆ پێویستی بە ڕووخساری نوێ هەیە، بەتایبەتی لە یانەیەکی وەک ڕیاڵ مەدرید.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاڤی دەزانێت لە کوێوە هاتووە و یانەکە و مێژووەکەی و کەشوهەوای یانەکە دەزانێت، ئەوەش بۆ هەر ڕاهێنەرێک زۆر گرنگە، تیپەکە باشتر دەردەکەوێت لەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بوو، دڵنیام هەموو ڕۆژێک بەهێزتر دەبێت.

