ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی مارکۆس ڕاشفۆردی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی یانەکە سەرسام بوون بە ئاستەکانی لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا.
ڕاشفۆرد تەمەن 27 ساڵ، لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو بە خواستن پەیوەندی بە یانەی ڤیلانزەوە کرد، دوای ئەوەی ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یونایتد لە بەرژەوەندی یانەکەی دووری خستەوە. لە ماوەی خواستنەکەیدا لە 27 یاریدا 4 گۆڵی تۆمارکرد و 6 ئەسیستیشی هەبوو.
ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری بایرن پێی وایە ڕەشفۆرد دەتوانێت ببێتە زیادکردنێکی بەهێز بۆ هێڵی هێرشبەری تیپەکە، مانچستەر یونایتد بەهای یاریزانەکەی بە نزیکەی 40 ملیۆن پاوەند دادەنێت.

