zagros news agency

ئارسێناڵ هێرشبەرێکی گواستەوە

لە نوێترین هەواڵی مێرکاتۆی هاوینەدا یانەی ئارسێناڵ (ڤیکتۆر سۆکێریش)ی ئەستێرەی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگولی دەگوازێتەوە ڕیزەکانی،کە ئارسێناڵ دەمێکی زۆرە وێڵی ئیمزا کردنی گرێبەستە لەگەڵ ئەو هێرشبەرە کارایەی یانە پرتوگالیەکە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت دێت ساچا تاڤۆلێری میدیاکاری بەناوبانگی وەرزشی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئەوەی ڕاگەیاند،کە یۆکێریش دەبێتە یاریزانی ئارسێناڵ و بۆندەکەی تاکو ساڵی 2030 دەبێت لەگەڵ تۆپ هاوێژەکانی لەندەن.

 

یۆکێرێش دەمێکی زۆرە یانە گەورەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە بە تایبەت ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمان و چێڵسی ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات،کە تەنها وەرزی ڕابردوو لە کۆی 52 یاری توانی 54 گۆڵ تۆمار بکات ئەمەش زیاتر هاندەر بوو بۆ چاو خستنە سەری لەلایەن یانەکانی جیهانەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا ڕیکۆردێکی فێرگیسۆن و ڤینگەر دەشکێنێت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەمشەو دوو یانە ماڵئاوایی لە جامەکە دەکەن

یاسین

ئەربێلوا؛ من دەمەوێت تیپەکەم بەرزترین ئاست پێشکەش بکات

یاسین