zagros news agency

ئەربێلوا؛ من دەمەوێت تیپەکەم بەرزترین ئاست پێشکەش بکات

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئالڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ چەند لێدوانێکی بۆ میدیاکاندا و دەربارە ئاستی تیپکەی قسەی کرد و باسی مانەوەی ڤینسیۆسی کرد و وەڵامی مۆرینیۆشی دایەوە.

دەربارەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید ئاربێلوا وتی؛ هیوادارم بتوانم ئاستی تیپەکەم بەرەوپێش ببەم،هیوادارم یارییەکەی مۆناکۆ بووبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ یاریزانەکانم،من دڵنیام دەتوانن باشترین یاری خۆیان بکەن.

دەربارەی نوێکردنەوەی بۆندی ڤینسیۆس و قسەکانی ئەم دوایەی مۆرینیۆ ئەربێلوا وتی؛ من ناتوانم قسەی لەم بابەتە بکەم،بەڵام هیوادارم ڤینسیۆس یاریزانەکانی گرنگی تیپەکەمانە و هیوادارم بمێنێتەوە
من ڕێزێکی زۆر لە مۆرینیۆ دەگرم و هەمووتان دەزانن بۆمن چۆن کەسێکە،ئەو بەهەموو مێژووی و ئەزموونی قسە دەکات،بۆیە پێویستە گوێی بۆ بگرم و شیکردنەوە بۆ قسەکانی بکەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: نەخۆشخانەی منداڵانی زاخۆ بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دروست کراوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

سینتكۆم: له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا له‌ سووریا دوو چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح