ڕۆژنامەنووس ساچا تاڤۆلیری ئاشکرای کرد کە ئیدارەی یانەی ئەلنەسری سعودی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە ڕۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی بکات کە یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە، بۆ ئەوەی ڕازی بکات پەیوەندی بە خولی ڕۆشن لیگەوە بکات.
هەرچەندە هێشتا بودجەی کۆتایی دیاری نەکراوە، بەڵام ئەلنەسر ئامادەیە “چێکی سپی” پێشکەش بکات وەک هەوڵێکی جدی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، لەسەر داوای ڕاستەوخۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی تیپەکە، کە ڕۆدریگۆ بە هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵ دەبینێت بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی وەرزشی یانەکە.
یاریزانە بەڕازیلییەکە یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی ڕیال مەدرید، وەرزی ڕابردوو لە 53 یاریدا بەشداری کردووە، 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی کردووە، بەمەش بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی ئەوروپا.

