zagros news agency

بەفەرمی بارسێلۆنا گرێبەستی چێزنی نوێ کردەوە

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆی نوێ کردنەوەی بۆندی گۆڵپارێزی پۆڵەندی”چێزنی” ڕاگەیاند و بۆندەکەی تاکو مانگی 7ی ساڵی 2027 نوێ کردەوە.

 

چێزنی لە ساڵی 2024 دوای جێهـێـشتـنی یۆڤانتۆس وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند بوو،بەڵام دوای ئەوەی بارسێلۆنا لەبەر پێکانی تیر شتێگن بۆندێکی ئاڕاستەکرد لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز بوویەوە و لەگەڵ بارسێلۆنا دەستی بە یاری کردەوە، ئەمساڵیش لە زۆربەی یاریەکان وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی یاری کرد.

 

دوای نوێ کردنەوەی بۆندی چێزنی ئێستا هاینزی فلیک کێشەی دیاری کردنی گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی ئاڵۆزتر بووە ئەمەش لەکاتێکدایە،کە چوار گۆڵپارێز لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا هەن هەر لەیەک(شتێگن و گارسیا و چێزنی و پێنا).

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی ئەوروپا: ئەستەمە کێشەی فەڵەستین بەرێگەی سەربازیی چارەسەرببێت

سەڵاح

بەفەرمی شەوکەت ڕەحمانۆڤ ناوی لە UFC سڕایەوە

یاسین

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی: سەرەڕای ڕێگریکردنەکان، ڕێژەی کۆچبەری نایاسایی بۆ ئەمەریکا زۆر بەرزبووەتەوە

سەڵاح