zagros news agency

یاری دۆستانە.. بەڕازیل بە تاکە گۆڵێك شکستی بە ئینگلتەرا هێنا

لە یارییەکانی دۆستانەی نێودەوڵەتی و ئامادەکاریدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێـمبڵی ڕووبەڕووی بەڕازیل بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سامبا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ئینگلتەرای خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، زەردەواڵەکانی ئەمریکای باشوور باشتر دەرکەوتن، هەرچەندە هەردوو لا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی بەڕازیل بەردەوامبوون لەسەر ئاستەکەیان و هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، تا لە خولەکی 80دا، یاریزان ئێندریک بە ئاسیستێکی ڤینیسیۆس تاکە گۆڵی یارییەکە و بەڕازیلی تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

یاسین

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

یاسین

چاکبوونەوەی موسیالا لە پێکان بەرەوپێش دەچێت

یاسین