ڕۆژنامەنووس خۆسێ فیلیکس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئێستا کۆناتی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول دوو بژاردەی لەبەردەمدایە کە بریتین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یان رۆشتن بۆ ڕیاڵ مەدرید.
یانە ئیسپانییەکە بە وردی چاودێری داهاتووی بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەکات، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
کۆناتی دوو پێشنیاری نوێکردنەوەی یانەی لیڤەرپوڵی ڕەتکردەوە، ئەمەش گوزارشتە لە خواستی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە دەکات. یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت سیناریۆی ئارنۆڵد دووبارە بکاتەوە کە بە وا دیارە پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی ئامادەیە بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە.

