zagros news agency

ڕاشفۆرد سعودیەکان ڕەتدەکاتەوە و چاوەڕێی باسێلۆنا دەکات

 

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیـڤۆی کەتەلۆنی لە نوێـترین بڵاوکراوەیدا ئاشکرای کردوە (مارکۆس ڕاشفۆرد)ی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆندێکی یانەیەکی سعودی ڕەتدەکاتەوە لەپێناو بارسێلۆنا و چاوەڕێی ئەو یانە کەتەلۆنیە دەکات تاکو بۆندی پێشکەش بکەن لە ماوەی داهاتوودا
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ناوی یانە سعودیەکەی نەهێناوە بەڵام ئەوەی ئاشکرا کردوە بڕی گرێبەستە پێشکەش کراوەکە 40 ملیۆن یۆرۆ بووە هەمان ئەو نرخەی مان یوو داوای دەکات بۆ دەستبەردار بوون لە ڕاشفۆرد بەڵام یاریزانەکە خۆی ڕازی نەبووە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت ڕاشفۆرد بە باشی دەزانێت بۆتە جێگای بایەخی بارسێلۆنا و تێدەگات لەلایەن ئەو یانەیەوە چاودێری دەکرێت بۆیە چاوەڕێی ئەوەیە گرێبەستەکەی پێشکەش بکرێت و بگاتە بە خەونی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا و وەرزی داهاتوو یاری بۆ بلوگرانا بکات.

 

سەبارەت بە مانچێستەر یونایتدیش یانە ئینگلیزیەکە لاری نییە لە ڕۆیشتنی ڕاشفۆردی تەمەن 27 ساڵ ئەمەش بەهۆی کێشەکانی یاریزانەکە لەگەڵ کارگێڕی تیپەکە و مان یوو ئامادەیە بە 40 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری یاریزانەکە بێت تەنانەت بە خواستنیش بێت ڕازیە بە چوونی ڕاشفۆرد بۆ هەر یانەیەک.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دووسایدی  گۆمەسپان – سماقووڵی لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە

سەڵاح

ڕۆدری: سەرم سوڕما لە هاوارکردن بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

وەزیری دارایی لوبنان: بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە لوبنان بۆ دە ساڵ زووتر گەڕاوەتەوە

یاسین