zagros news agency

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهـێـنا

 

لە نوێترین بڵاو کراوە هەژماری خولی ڕۆشەنی سعودی ئەوە ڕاگەیاندرا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی خولەکە 2024-2025 بە دەنگی هاندەران،کە ئەمەش دەبێتە یەکێکی تر لەو خەڵاتە گەورانەی ڕۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشی بە دەستی هێناوە.

 

ڕۆناڵدۆ وەرزی ڕابردوو بەو تەمەنە زۆرەوە توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ نەسڕی زەرد بۆش پێشکەش بکات و لە 30 یاری خولەکە بەشداری هەبوو توانی 25 گۆڵ تۆمار بکات و 3 ئەسیستیتـشی هەبێت،کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بە ناوی ڕۆناڵدۆوە.

 

ڕۆناڵدۆ ئەمساڵیش مانەوەی خۆی لە نەسڕ ڕاگەیاند و یانە سعودیەکەش بە هێنانی ڕاهێنەری نوێ دەوێت ڕکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات ڕۆناڵدۆش لەگەڵ نەسڕ ئامانجی زۆرترین نازناوە،کە چەند جارێکیش لە زاری خۆیەوە ئەم بابەتەی باس کردوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنێک هۆکاری سەرەکی ئاست بەرزی مباپێیە

یاسین

فلیک : لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر گواستنەوەی زستانە دەدەم

یاسین

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدریگۆ ئاشکرا دەکات

یاسین