zagros news agency

فلیک : لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر گواستنەوەی زستانە دەدەم

 

هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە یاریزانەکانی رازییە چونکە بەرامبەر تیپێکی بەهێز توانیویانە سێ خاڵ بەدەستبهێنن و تۆڕی گۆڵەکەیان بە پارێزراوی بهێڵنەوە، یاریزانانی هێڵی بەرگری و خوان گارسیای گۆڵپارێز زۆر بەباشی دەرکەوتوون.

سەبارەت بەوەی هەشت یاری لەسەریەکە بردنەوە بەدەستدەهێنن وتی: ڕەوتێکی باشە، کوالیتی و عەقڵیەت و هەڵوێستی تیپەکە خەیاڵی بوو، من ئەوە لە ڕاهێنانەکاندا دەبینم و دواتر لە یارییەکاندا ڕەنگ دەداتەوە، یاریزانەکان ماندوو بوون و پێویستیان بە پشوودان هەیە، ئەوەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ کردیان نایاب بوو.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ دیکۆی بەڕێوبەری یانەکە کۆدەبێتەوە سەبارەت بە بازاڕی زستانە، ساڵی 2025یش بەباشی کۆتایی هات بۆ ئەوان و تیپێکی یەکگرتوویان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. جەنگی هۆڵەندا و فەرەنسا بەبێ گۆڵ کۆتاییهات

یاسین

چەند زانیاریەک دەربارەی دێربی باکووری لەندەن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

یاسین