zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید کاپتنەکانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دیاری کرد

 

دوای ڕۆیشتنی لوکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکێز،کە مۆندیالی یانەکان کۆتا کاروانی هەردوو یاریزان بوون لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید،کە مۆدریچ کاپتنی یەکەم بوو ڤاسکێزیش کاپتنی سێیەم،ئێستاش مێرێنگی کاپتنەکانی خۆی دیاری کرد بۆ وەرزی داهاتوو بۆ سەرکردایەتی کردنی تیپەکە لەنێو یاریگا.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا و ماڵپەڕی گۆڵ بێت ڕیاڵ مەدرید دانی کارڤاخاڵی وەکو کاپتنی یەکەمی تیپکەی دیاری کردوە و فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ناوەڕاستکاری تیپەکەی وەکو کاپتنی دووەم سەرکردایەتی پێکهاتەکەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر دەکات لەنێو یاریگادا.

هەرچی کاپتنی سێیەم و چوارەمە ڕیاڵ مەرید تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز کاپتنی سێیەمە ڤینیسیۆس وەکو کاپتنی چوارەم،کە ئەمەی ڤینیسیۆس دەبێتە بە ناڕاست خستنەوەی ئەو هەواڵانەی باسی ڕۆیشتنیان دەکرد لە ڕیاڵ مەدرید،لەگەڵ ئەوەشدا یاری نەکردنی کارڤاخاڵ بە هەبوونی ئاڕنۆڵد ڕەنگە لە زۆربەی کاتەکان شارەی کاپتنی بکەوێتە لای فیدریکۆ ڤاڵڤێردی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

گارسیا و بارسا زۆر لە یەکتر نزیکن

یاسین

کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر

یاسین