داهاتووی ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی لە یانەی ڕیال مەدرید تادێت نادیارە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆدریگۆی بەڕازیلی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە یانەکەیدا جێهێشتووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس فلۆریان پلێتنبێرگ لە کەناڵی سکای سپۆرت، پاریس سانجێرمان هاتۆتە نێو ڕکابەری کڕینی ڕۆدریگۆ و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی یاریزانەکە دەکات.
یانە فەرەنسییەکە بەدوای یاریزانێکی باڵی لاوی ئاست بەرزدا دەگەڕێت و پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ ڕۆدریگۆ دەربڕیوە، ئیدارەی یانەکەش بڕیارە بەپێی بازاڕ مامەڵە بکات.
لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆدریگۆ چیتر لە پلانەکانی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەردا نییە، ئەمەش ئەگەری ڕۆیشتنی لەم هاوینەدا زیاد دەکات.
لەلایەکی دیکەوە یانەی ڕیال مەدرید لاری نییە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە، بەڵام نرخی فرۆشتنی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە، تاوەکو ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکرێت کە ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکات.

