بە فەرمی لە ڕاگەیاندراوێکدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یانەکانی(زاخۆ،شوڕتە،زەورا)ی ئاگادار کردۆتەوە،کە وەرزی داهاتوو دەبنە نوێنەر و بەشداری پاڵەوانەتیەکانی دەرەوەی عێراق دەکەن یانەی دهۆکیش بێبەش کرا دوای وەرزێکی خەیاڵی و پڕ نازناو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانەتیەکانی دەرەوە یانەی دهۆکی لە لیستەکە نەنووسیووە لەکاتێکدا پێشتر کارگێڕی یانەی دهۆک فۆڕمیان پێشکەش کرد بوو بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە پاڵەوانەتیەکانی ئاسیا و دەرەوەی ئاسیا.
دهۆک وەرزی ڕابردوو پاڵەوانی جامی کەنداو و جامی عێراق بوو بەڵام بێ بەشە لەم ساڵدا
شایەنی باسیشە یانەی زاخۆ بە بڕیاری فیدرسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەشداری جامی کەنداو دەکات و یانەکانی شوڕتە و زەورا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکەن لە وەرزی داهاتوو.
“سەرکار ڕێبوار”

