هەواڵەکانی ئەمڕۆی ئەڵمانیا باسیان لە گواستنەوەی (لویز دیاز) ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول کرد لەلایەن یانەی بایرن میونخەوە،کە بەپێی چەند سەرچاوەیەک بێت تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ ناساندنی یاریزانەکە وەک کەسایەتیەکی نوێ یانە باڤاریەکە.
بایرن دەمێکی زۆرە بە قوڵی چۆتە نێو گفتوگۆی کڕینی دیاز و چەند جارێک بۆندی ئاڕاستەی لیڤەرپول کرد بۆ کڕینی یاریزانەکە بەڵام بەهۆی ناڕازی لیڤەرپول لە نرخی بۆندەکە ڕەتدەکرایە لەگەڵ ئەوەشدا بایرن کۆڵی نەداوە لە گفتوگۆ و بەپێی قسەی فازریزۆ ڕۆمانۆ بێت ئێستا هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە دیاز وەرزی داهاتوو لە بایرنە.
لویز دیازی کۆڵۆمبی تەمەن 28 ساڵ ڕووبەڕووی وەڕەزیەکی زۆری هاندەرانی لیڤەرپول بوویەوە بەهۆی چەند ڕەفتارێکی و یانەکەش بیری لە فرۆشتنی دەکردەوە
دیاز لە 2022 لە پۆرتۆی پرتوگاری ڕووی کردە لیڤەرپول و لەکۆی 103 یاری خاوەنی 29 گۆڵە.
“سەرکار ڕێبوار”

