لەم مێرکاتۆی هاوینەدا یەکێک لە بابەتە دیارەکانی بریتی بوو لە ڕۆیشتنی ڕۆدریگۆ گویسی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید،کە لە زۆربەی کاتەکاندا بە یانەی ئارسێناڵ دەبەسترایەوە بەڵام ئێستا بابەتەکە تەواو هەڵگەڕاوەتەوە.
لە نوێترین هەواڵدا دەربارەی ڕۆدریگۆ هاتنە پێشی یانەی تۆتنهام هۆسپێرزە،کە بەپێی زانیاریەکان ئێستا تۆتنهام ئامدەیە 90 ملیۆن یۆرۆ بداتە ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدریگۆش لاری نەبووە لە پەیوەندی کردن بە یانەکەی باکووری لەندەن.
ئێستا ئەوەی جێگای سەیرەیە یانەی ئارسێناڵ،کە لەم ساڵدا هەوڵی تەواویدا ڕۆدریگۆ بگوازێتەوە بەڵام بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی یاریزانەکە لەگەڵ مێرێنگی هەموو بابەتەکان چەق بەستوو بوون و ئێستاش ڕۆدریگۆ هەنگاوێک دوورە لە تۆتنهام.
“سەرکار ڕێبوار”

