zagros news agency

سیبایۆس چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

ڕۆیشتنی دانی سیبایۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا بۆتە جێگای مشت و مڕێکی زۆری ڕۆژنامەکان و یاریزانەکە تاکو ئێستا داهاتووەکەی خۆی بۆ ڕوون نابێتەوە سەبارەت بە مانەوەی یان ڕۆیشتنی لە ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا.

 

سیبایۆس دوای ئەوەی بۆندەکەی نوێکردەوە تاکو ساڵی 2027 پێیوابوو دەتوانێت جێگای خۆی بکاتەوە لە پێکهاتەی سەرەکی بەڵام دوای هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ بابەتە گۆڕاوە لە مۆندیالی یانەکانیش هەلی کەمی هەبوو بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆی.

 

سیبایۆس ئێستا لە پشووی خۆیدایە و بەدوای ساتێکی گونجاو دەگەڕێت بۆ قسە کردن لەگەڵ ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید چابی ئەڵۆنسۆ سەبارەت بە ڕۆڵی خۆی لە وەرزی داهاتوو
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش دەڵێت نزیکترین یانە لە سیبایۆس لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ بێتیسە و یانەکە ئامادەیە خەرجی گرێبەستی کوڕە ئیسپانیەکە بدەن،بەڵام هێشتا ئەمانە تەنها قسەن چونکە سیبایۆس بێدەنگ ماوەتەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاندا بکات

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر یاری لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد گەیشت

یاسین

ئارتێتا؛ شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

یاسین