zagros news agency

یاری دۆستانە.. ئەڵمانیا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و شکستێکی بە هۆڵەندا هێنا

لە درێژەی یارییەکانی دۆستانەدا، هەڵبژاردە ئەڵمانیا میوانداری هۆڵەندای کرد.

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە میوانەکەیان بهێنن.

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا لە خولەکی چواردا، هۆڵەندای میوان دەستپێشخەری کرد و جۆی ڤێرمان گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند و ئەڵمانیا لە خولەکی 11 ماکسیمیلیان میتلستاد گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە.

لە تایمی دووەمدا هەوڵەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوەبوو لە خولەکی 85 نیکۆڵاس فولکرووگ گۆڵی دووەم و بردنەوەی ئەڵمانیای تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ داهاتووی تۆماس دیاری دەکات

یاسین

دوای دورخستنەوەی تین هاگ لیڤەرکوزن چەند ناوێک بۆ شوێنگرەوەی دیاری دەکات

یاسین

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین