zagros news agency

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بە ڕیمۆنتادا لە کۆستەریکای بردەوە

لە یاریێکی تری دۆستانەی ئەمریکای باشوور، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆستەریکا بویەوە.

 

لە ئەنجام هەڵبژاردەی تانگۆ بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە کۆستەریکا هێنا.

 

لە تایمی یەکەم و لە سەرەتای یارییەکە یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، تا لە خولەکی 34دا یاریزان ئۆگالدی گۆڵێکی بۆ کۆستاریکا تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و توانیان سێ گۆڵ لە ڕێگەی یاریزانان ئەنخێل دی ماریا، ماک ئەلیستەر و لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکەکانی 52، 56 و 77دا تۆماربکەن و یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال لە ڤینسیۆس نزیک دەبێتەوە

یاسین

گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ تۆتنهام یەکلایی دەکرێتەوە

یاسین

هالاند ڕوودەکاتە پیشەیەکی نوێی دوور لە تۆپی پێ

sarkar