zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید لە هێڵی ناوەراست توشی ئاستەنگی گەورە دەبێت

 

ڕۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا ڕایگەیاند، ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ دەبێتەوە لە هێڵی ناوەڕاستدا، دوای ئەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکاندا تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا.

پێداگری خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر لەسەر بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست داواکارییەکی لۆژیکییە، بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی کاماڤینگا کە لەم دواییانەدا تووشی پێکان بووە و ئاستی دانی سیبایۆس، کە نەیانتوانیوە بە تەواوی ستافی ڕاهێنەرایەتی لە تواناکانی ڕازی بکات،جگە لەوەش جود بێلینگهام هێشتا لە نەشتەرگەری شان چاک نەبۆتە و پێشبینی دەکرێت پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەبێت بۆ چاکبوونەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم هەلومەرجانە، و شکستی یانەکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی نوێی ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت ئەلۆنسۆ پەنا بۆ بەرزکردنەوەی یاریزانێک لە پێکهاتەی کاستیا ببات بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە و بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد کاسیمێرۆی ئازاد کردوە لە جێهێشـتنی تیپەکە

یاسین

لیڤاندۆڤسکی بریاری مانەوە دەدات لەگەل بارسا

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بە ڕیمۆنتادا لە کۆستەریکای بردەوە

یاسین