zagros news agency

پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتنی دۆناڕۆما قسەی خۆی کرد

 

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دوای ئەوەی بێ هیوا بووە لە نوێ کردنەوە گرێبەستی جانلویجی دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەکەی ئێستا بڕیاری خۆی گۆڕیوە و ئامادەیە بە چەند مەرجێک دەستبەرداری ئەو گۆڵپارێزە بێت.

 

بەپێی نووسراوێکی سکای سپۆرت بێت یانەی پاریس سانجێرمان داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەردار بوون لەو ئەستێرە ئیتاڵیە،کە یانەکانی ئینگلتەڕا شەیدای ئەو گۆڵپارێزەن بە تایبەت مانچێستەر یونایتد و ماوەیەکی زۆرە مان یونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە ئیتاڵیە دەدات.

 

دۆناڕۆمای 26 ساڵ لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردوە و لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە بە تایبەت وەرزی ڕابردوو،کە توانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بباتەوە بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ئەمساڵیش نزیکترین پاڵوێراوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆندیال لە مەکسیک دەکەوێتە مەترسیەوە

یاسین

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید تاقیکردنەوەیەکی قورسی هەیە

یاسین

گەڕانەوەی ئالابا مێرکاتۆی ڕیال مەدرید لەناو دەبات

یاسین