ئالیسیۆ لێشی ڕاهێنەری ئۆساسۆنا باسی لە بۆچوونی خۆی کرد سەبارەت بە بڕیاری یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڤیاریال لە لالیگا کە لە ئەمریکا بەرێوەدەچێت، جەختی لەسەر توانای یاریزانان کردەوە کە دەبێت هەولی خۆیان بدەن.
ڕاهێنەرەکە دەڵێت، من یاریزانێکی تۆپی پێی تەقلیدیم، دەبێت لەوە تێبگەین کە تۆپی پێ پەیوەستە بە پارە و هێزە، کە زۆرجار لە سپۆنسەرەکان یان کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانەوە دێت، ئەگەر ناچار بین بچینە میامی ئەوا یاری دەکەین، دەبێت لە بڕیارەکانی ئەو کەسانە تێبگەین و ڕێزیان لێبگرین کە لە دەسەڵاتدان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە مشتومڕێکی بەردەوام لەسەر کاریگەری گواستنەوەی یارییە فەرمییەکان لەسەر هاوسەنگی ڕکابەرییەکانی لالیگا هەیە، هەندێک لە یانەکان داوا دەکەن کاریگەری لەسەر خشتەی یارییە ناوخۆییەکان نەبێت.

