zagros news agency

مانچستەر سیتی دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە مانچستەر سیتی دەرگای ڕۆیشتنی لەسەر بەرگریکارە سویسرییەکەی، مانوێل ئەکانجی، دانەخستووە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

پێشتر یانەی گاڵاتاسەرای تورکی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش کردبوو بۆ کڕینی بەرگریکاری پێشووی بۆروسیا دۆرتمۆند لەم هاوینەدا.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی تۆڕی “سکای سپۆرتس” و شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا، ئاشکرای کرد کە مانچستەر سیتی ڕۆیشتنی ئەکانجی بۆ گاڵاتاسەرای ڕەتنەکردۆتەوە.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، سیتی چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەکانجی دەکات سەبارەت بە داهاتووی، پێش وەڵامدانەوەی گاڵاتاسەرای، لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتایی دێت.

مانچستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانە ٣٠ ساڵانەکەدا لە هاوینی ٢٠٢٢ واژۆ کرد، کە لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندەوە هاتبوو، بەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ.

ئەکانجی ١٣٦ یاری لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە و ٥ گۆڵی تۆمارکردووە و ٣ گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئاستانی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، گڕۆسی سەردانی تاران دەکات

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

سەڵاح

له‌ دیاله‌ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا

سەڵاح