لە یاری کۆتایی جامی سوپەری سعودیا یانەی نەسڕ ڕووبەڕووی ئەهلی بوویەوە لە نێو یاریگای هۆنگ کۆنگ و بە یاریەکی دراماتیکی و تاقەتبڕ پاڵەوانی جامی سوپەری سعودیا یەکلایی کرایەوە،کە کۆمەڵێک ڕووداوی شۆک ئامێز و ئەژنۆ شکێنەری بەخۆوە بینی.
هەر لە سەرەتای گێمی یەکەم هەردوولا هەوڵی تەواوی خۆیاندا بۆ تۆمار کردنی گۆڵ بەڵام گۆڵ تۆمار کردن کەوتە کۆتاییەکانی ئەو گێمە تا ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی نەسڕی تۆمار کرد لە خولەکی 41،هێشتا خۆشی ئەو گۆڵە بۆ نەسڕ کۆتایی نەهات بوو لە کۆتاییەکانی گێمەکە (فرانک کێسێ) بە لێدانێکی ئەفسوناوی گۆڵی بەرامبەری ئەهلی تۆمار کرد و گێمی یەکەم بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.
گێمی دووەمی یاریەکە دەستی پێکردەوە و دیسانەوە هەردوو تیپ شێتانە دەجەنگان بۆ گۆڵ بەڵام ئەو گێمەش نمایش و ئاهەنگی گۆڵ کەوتە کۆتاییەکانی و (مارسێلۆ برۆزۆڤیچ) لە خولەکی 82 گۆڵی دووەمی نەسڕی تۆمار کرد،کە دوای ئەو گۆڵە هەمووان دەیانگوت نەسڕ پاڵەوانی سوپەری سعودیایە،بەڵام لە دەرفەت وەرگرتن لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی نەسڕ (ڕۆجێر ئیبانێز)لە خولەکی 89 گۆڵی بەرامبەری ئەهلی تۆمار کرد و یاریەکە کەوتە لێدانی یەکلاکەرەوەیی سزا بۆ دیاری کردنی پاڵەوان.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەکانیشدا (عبداللە خەیبەری)یاریزانی یانەی نەسڕ چوارەم لێدانی سزای نەسڕی لەدەستدا و گالێنۆی یاریزانی هیلالیش پێنجەم لێدانی سزای ئەهلی خستە تۆڕی گۆڵ و ئەهلی توانی ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری سعودیا و خەونەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ جارێکی تر نەهاتەدی.
“سەرکار ڕێبوار”

