یانەی هەولێر لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرێبەستێکی تری ڕاگەیاند و لاس هەمەوەندی لە یانەی زاخۆوە گواستەوە ڕیزەکانی،کە ئەمە دەبێتە یەکێکی تر لەو گرێبەستە گەورانەی یانەی هەولێر لە مێرکاتۆی هاوینە ئیمزای کردوە بە مەبەستی دووبارە گەڕانەوەی یانەکە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.
لاس هەمەوەند تەمەنی 20 ساڵە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە،کە لە ڕابردوودا یاری بۆ یانەی مالمۆی سویدی ئەنجامداوە و لە هەڵبژاردەی لاوانی سویدیش یاری کردوە و ئەمساڵیش ڕووی کردە یانەی زاخۆی دەلال و ئێستاش گرێبەستی لەگەڵ هەولێری قەڵا و منارە ئیمزا کرد.
ئەم گرێبەستانەی یانەی هەولێر لەم ماوەیەدا بۆتە جێگای دڵخۆشی هاندەرانی یانەکە،کە لەوپەڕی بێهیوایی مابوونەوە دوای چەند حاڵەتێک بەسەر یانەکە هاتبەڵام ئێستا کارگێڕی یانەکە هەموو شتێک دەکات بۆ گەڕانەوەی هەولێری نازناو و دەستکەوتەکانی پێشوو.
“سەرکار ڕێبوار”

