ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە بریکارەکانی برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پورتوگالی کە یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدە، پەیوەندییەکی جددییان پێگەیشتووە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی ئیتیحادی سعودی لە ماوەی گواستنەوەی ئێستا.
یاریزانەکە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە، چونکە بەجدی بیر لە ئۆفەرەکە دەکاتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە هاندەران پێشبینی دەکەن کە دەتوانێت یەکێک بێت لە گرێبەستە دیارەکانی گواستنەوەی هاوینە لە خولی ڕۆشن.
ئەم هەنگاوە دەتوانێت ئەلئیتیحاد بەهێز بکات و لێوارێکی نوێی جیهانی بە خولی سعودیە بدات،بەلام یاریزانەکە زیاتر ئارەزووی مانەوە دەکات لە مان یونایتد.

