بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی سەرەتای وەرزی لە خولی ئەڵمانی،کە لە دوو گەڕی سەرەتای خولەکە هیچ بردنەوەیەکی بۆ یانەکە بەدەست نەهێنا بەرپرسانی یانەی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی تین هاگی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە،کە ئەمەش یەکەمین جارە لە مێژووی خولەکە ڕاهێنەرێک دوای دوو هەفتەی سەرەتای خولەکە دوور بخرێتەوە.
ئێستا یانەی بایرن لیڤەرکوزن چاو دەگێڕن بۆ ڕاهێنەرێکی شیاو،کە بتوانێ یانەکە بباتەوە ڕێچکەی جارانیو ڕۆژنامە ئەڵمانیەکان بەشێکیان ناوی ماتیاس یاسڵێی دەبەن،کە ئێستا ڕاهێنەری یانەی ئەهلی سعودیە گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە تاکو ساڵی 2026 بەڵام ئەوەی کێشە دروست دەکات بۆ لیڤەرکوزن لەم بابەتە یانەی ئەهلیە و یانە سعودیە بە هەموو شێوەیەک بەرگری مانەوەی ڕاهێنەرەکەی دەکات.
لەلایەکی تریشەوە ناوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا دەهێندرێـت وەکو ڕاهێنەری داهاتووی لیڤەرکوزن،کە ئەوەی چاڤی ئەگەرێکی زۆر کەمترە لە چاو یاسڵێی ئەمەش بەهۆی ئەزموون گەورەیی یاسڵێی لە کاری ڕاهێنەرایەتی،کە توانیویەتی لەگەڵ ئەهلی ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
“سەرکار ڕێبوار”

