ئارسناڵ گورزێکی کوشندە و گەورەی بەرکەوت، دوای ئەوەی ڤیکتۆر گیوکیریسی هێرشبەر پشتڕاستکرایەوە کە بەشداری لە ژمارەیەک یاریدا نەکات و ئامادە نابێت.
ڕۆژنامەی (میرەر)ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گیوکیریس لە دۆسیەیەکی یاسایی لە سوید ئیفادە دەدات و بەو هۆیەشەوە لە یارییەکانی داهاتووی ئارسناڵ دوور دەکەوێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ماوەی ئامادەنەبوونی یاریزانە سویدیەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئارسناڵ لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا یارییە گرنگەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بەشدار نەبێت لەکاتێکدا ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسێناڵ پێویستی بە هەموو یاریزانێکی پێکهاتەکەی هەیە.

