لە هەواڵێکی نوێی ڕۆژنامەی مارکایئیسپانی ئەوە ئاشکرا کراوە شاندێکی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ سەردانی شاری مەدریدیان کردوە و لە شاری وەرزشی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەتەوە بەمەبەستی ڕازی کردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەشداری کردن لە بۆنەی دابەشکردنی باشترینەکانی ئەمساڵ.
مارکا ئەوەشی زانیوە ڕیاڵ مەدرید بە شاندەکەی فرانس فوتبۆڵیان وتووە بە هیچ شێوەیەک ئێمە بەشداری ئەو بۆنەیە ناکەین
هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشەیەی پار ساڵ لە دیاری کردنی براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر،کە کاتێک ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا ساتەکان زانیان ڤینسیۆس نابێتە براوەی خەڵاتەکە بایکۆتی ئاهەنگەکەیان کرد.
بڕیارە 22ـی ئەم مانگە لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە بۆنەیەکی تایبەتدا براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ باشترین یاریزانی ساڵ دیاری بکرێت و عوسمان دێمبیلێ و لامین یاماڵ و ڕافینیا و مێندێش و ڤیتینها بەهێزترین ڕکابەری دەکەن بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە،کە ساڵی ڕابردوو ڕۆدری ئیسپانی توانی ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە.
“سەرکار ڕێبوار”

