یانەی بارسێلۆنا ئەڕۆ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو کردەوە سەبارەت بە دیاری کردنی یاریگای ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤالێنسیا،کە بارسێلۆنا لە بەیاننامەکە ئاشکرای کردوە بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێکارە یاساییەکانی یاریگای کامپ نۆ ناتوانن لەو یاریگایە میوانداری ئەو یاریە بکەن.
بارسێلۆنا ئەوەشی ئاشکرا کردوە لە یاریگای یۆهان کرۆیف میوانداری یانەی ڤالێنسیا دەکەن و بەهەموو شێوازێک هەوڵ دەدەن بەزووترین کات ئامادەکاریەکانی بلیت فرۆشتن و ڕێکاری ڕێکخستنی هاندەران چاک بکەن بۆ ئەو یاریەی بەرامبەر ڤالێنسیا
قەرار وایە لە هەفتەی 4ـی لالیگای ئیسپانیا لە ڕێککەوتی 14ـی ئەم مانگە یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی ڤالێنسیا بکات،کە بارسێلۆنا حاڵی لەم سەرتایەی خولەکە وەک پێویست نییە و هەموو شتێک دەکات بۆ سەرکەوتن لەو یاریە.
“سەرکار ڕێبوار”

