لەدوای ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لەیانەی ڕیاڵ مەدرید کرا بەشێکی ئەستێرەکانی یانەکە هەستیان بە لەق بوونی پێگەی خۆیان کردوە لە پێکهاتەی تیپەکە و ئەنتۆنی ڕۆدیگێری ئەڵمانیش یەکێکە لەو ئەستێرانەی ویستی ڕۆیشتنی هەیە لەیانەی ڕیاڵ مەدرید.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس ئەکرەم کۆنور،کە یەکێکە لە شارەزایانی بابەتی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی کۆمەڵاتی X بڵاوی کردۆتەوە یانەکانی (نەسر و هیلال و ئیتیحاد) چاویان لە ڕۆدیگێرە و لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە بە هەموو شێوازێک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
ئەکرەم ئەوەشی وتووە ئەو پێکانەی ئێستای ڕۆدیگێر ڕیاڵ مەدریدی بێزار کردوە و ئەو یانە سعودیانەش ئەوەیان کردۆتە چەکێکی بەهێز بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ڕۆدیگێری تەمەن 32 ساڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

