zagros news agency

دۆناڕۆما : پاریس سانجێرمان ڕابردووە

جانلویجی دۆناڕۆمای گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر ناپۆلی لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ستایشی پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری کرد.

 

لەوڵامی پرسیارێکدا دۆناڕۆما وتی؛شانازیەکی گەورەیە بۆمن لە ژێر سەرپەرشتی پێپ کار دەکەم و دەمەوێت لێرەدا پەرە بە ئەزموونەکەم بدەم چونکە لێرەدا هەموو شتێک دەتوانی بکەیت پێپ کەسێکی مەزنە هەمیشە هاوکاری من بووە لێرەدا.

 

 

سەبارەت بە پاریس سانجێرمان دۆناڕۆما وتی؛پاریس سانجێرمان بۆمن ڕابردووە و نامەوێت هیچ قسەیەکی لەسەر بکەم،بۆند هەبوو لە مان یونایتدەوە پێش ئەوەی بێمە ئێرە بەڵام شتانێک ڕوویاندا وایانکرد من مان سیتی بکەمە تاکە بژاردە بۆ ڕۆیشتنم لە پاریس و ئێستاش زۆر دڵخۆشم لێرە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

Google ئامێری چاودێری کردنی دۆخی نەخۆش دروست کرد

یاسین

به‌په‌له‌..سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زاگرۆس: هاوپەیمانى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی کەرکوک بووه‌ دووبه‌ره‌وه‌

یاسین

تورکیا لە سوریا دژی لامەرکەزییە

یاسین