zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید لەنێو جەرگەی بێرنابیۆ سێ خاڵی دیکەی وەرگرت

 

لە گەڕی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئیسپانیۆلی کرد و توانیشی بە سەرکردایەتی کیلیان مباپێ شاکارێکی دیکەی بردنەوە بەدەست بهێنێـت.

 

 

ڕیاڵ مەدرید لە دوای چارەکە کاتژمێری یاریەکە بواری نەدا بە ئیسپانیۆل و توانی لەڕێگەی (ئیدێر میلیتاو ) لە خولەکی 22 گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات و سەرەڕای هێرش لە هەردوو تیپەوە بەڵام گێمی یەکەمی یاریەکە بەو تاکە گۆڵەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

 

لە گێمی دووەمی یاریەکە هێشتا نەگەشت بووە سێـیـەم خولەکە کیلیان مباپێ گەیشتە سەر گۆڵی ئیسپانیۆل و توانی گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدرید تۆمار بکات
یاریەکەش تاکۆتایی بەئەنجامی ئەو دوو گۆڵەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات و جارێکی دیکە تیپێک نەیتوانی ڕیاڵ مەدرید بخاتە بەر دیدەنی شکست لەم وەرزەدا.

 

ڕیاڵ مەدرید بەو سێ خاڵە لە پلەی یەکەمی لالیگا وەکو یانەی بێ ڕکابەر مایەوە بە 15 خاڵ و ئیسپانیۆلیش بەشێوەیەکی کاتی بە کۆکردنەوە 10 خاڵ خۆی لەپلەی سێیەمی خولەکە جێگیر کردوە و چاوەڕێی ئەنجامی یاری یانەکانی خوارەوەی ڕیزبەندیە تاکو دەرکەوێت لەکام پلەی ڕیزبەندی خولەکە دەبوژێتەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵاوتنی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکە بە ڕیمۆنتادا شکستی بە بارسا هێنا

یاسین

مەلا مستەفا بارزانی چاڵنجی هاندەرانی زاخۆی قبوڵکرد و دەنگیدا بە یانەکە

یاسین