zagros news agency

خولی ئینگلتەرا.. جەنگی جەنگی سیتی و ئارسناڵ لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

لە یاری لوتکە و ئاگرینی گەڕی 30ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی ئارسناڵ بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بەبێ هیچ گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریێکی بەهێز بینرا و تۆپەکە زیاتر لە کونترۆڵی سیتی بوو، هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی بەرامبەر، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و ئەو تایمە بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، بە هەمان شێوەی یەکەم تایم یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان و هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، بەڵام یارییەکە هەر وەک خۆی بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

بەم ئەنجامە هەر یانە و تاکە خاڵێکی وەرگرت و ئارسناڵ پێشەنگی لەدەستدا و هاتەوە پلەی دووەم بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ، سیتیش لە پلەی سێیەمە و 64 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ناوبژیوانەکەی یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤالیکانۆ کێشەی نوێ دروست دەکات

یاسین