لەدونیا زۆرێک چێرۆکی سەرنج ڕاکێش و ناوازە هەن دەربارەی کۆڵنەدان و مانەوە لەپێناو ئاواتەکان،عوسمان دێمبێلیش یەکێکە لەو چیرۆکانە،کە دوێنێ شەو عوسمان دێمبێلێ توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر وەکو باشترین یاریزانی ساڵی وەرزی 2024-2025.
دێمبێلی دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە درەوەشاوەیی توانی دەربکەوێت و لەگەڵ پاریس سانجێرمان چامپیۆنزلیگ بباتەوە و دوای ساڵانێکی پڕ نەهامەتی و پێکان و دوورکەوتنەوە لە یاریگا توانی ئیسپاتی ئەستێرەیی خۆی بکاتەوە و دوێنێ شەویش توانی ڕکابەریەکی قورس لە لامین یەماڵ و ڤیتینها و محمد سەڵاح و ڕافینیا بباتەوە.
عوسمان دێمبێلی لەدایکبووی ساڵی 1997ـی شاری ڤێرنۆنی فەڕەنسایە و لەبنەماڵەیەکی موسڵمان پەروەردە بووە و هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی مەغریبی بەناوی ڕیما ئیدبووش کردوە و خاوەنی منداڵێکە،کە زۆربەی ڕۆژنامە و میدیاکان گەڕانەوەی ئەو ئاستەی عوسمان دەخەنەوە ئەستۆی ڕیمای هاوسەری و دایکی عوسمان.
“سەرکار ڕێبوار”

