ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید بردیەوە و زۆر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان

لە یاریێکی تری هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید میوانداری ئەتلەتیک بیلباوی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بیلباو بهێنێت.

 

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 8 ریال مەدرید لە ڕێگەی ڕۆدریگو گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە دووەم گێمدا، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، تاکو لە خولەکی 73 جارێکی تر ڕۆدریگو گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ریال هەنگاو بە هەنگاو لە نازناوەکە نزیک دەبێتەوە و بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە، ئەتلەتیک بيلباویش لە پلەی چوارەمە و 56 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنتۆنیۆ دوای ڕووداوە ترسناکەکەی: من وازناهێنم

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە ئاسانی ئێڤەرتۆنی تێکشکاند

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی لەنێو خاکی خۆی گۆڵبارانی وێستهامی کرد

یاسین