zagros news agency

کاردانەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر پێکانەکەی گاڤی

پابلۆ گاڤی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەی پێنج مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە،دەرکەوتوە کە پێکانەکەی بە شێوەیەکی باشتر بەرەو چاکبونەوەیە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی کەتەلۆنیا دووپاتیان کردووەتەوە کە دی لافونتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمڕۆ پەیوەندی بە گاڤیەوە کردووە بۆ پشتگیریکردن و هاندانی گاڤی دوای پێکانەکەی، بەتایبەتی کە یاریزانەکە بەهۆی دوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بێزار بووە.

هەروەها هەلبژاردەی ئیسپانیا پشتگیری تەواوەتی خۆیان بۆ گاڤی دەربڕی کە ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە زوترین کات چاکببێتەوە و بەهەموو شێوەیەک ئامادەن پشتگیری یاریزانەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤۆڵتمەید ڕیکۆردێکی نوێ لە پریمەرلیگ تۆمار دەکات

یاسین

چەند یانەیەکی گەورە بێرناردۆ سێلڤایان دەوێت

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە دە یاریزانەوە خۆی لە شکست ڕزگارکرد

یاسین