یارییەکەی مانچستەر سیتی لە پریمەرلیگ بەرامبەر بێرنلی، لە گەڕی شەشەمی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ، لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی3-1 کۆتایی هات.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوای یارییەکە ڕایگەیاند؛کە ئەم سەرکەوتنە دەبێت پاڵپشت بێت بۆ یاریەکانی داهاتوش دەبێت بەهێزتریش بین.
هەروەها دەڵێت: دیسانەوە زۆر دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە، لە دوای یارییەکەی یونایتدەوە تیپەکە ڕۆحێکی جیاواز و زمانێکی نوێی جەستەی نیشانداوە، تەنانەت لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسناڵ کە لە ڕووی یاریکردنەوە زۆر باش نەبوو، بەرگریان کرد و هاوکاری یەکتریان کرد، ئەوە کلیلی هەموو شتێکە، دواتر دەبێت وردەکارییەکان باشتر بکەین.

