ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی 2026 دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ چێما ئەندرێس و نیکۆ پاز ئیمزا بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی یانەکە بۆ نوێکردنەوەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە و زیادکردنی یاریزانی گەنج بۆ داهاتوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، چێما ئەندرێس بژاردەیەکی ئایدیاڵە بۆ جێگرتنەوەی چوامێنی، بەهای یاریزانەکە نزیکە 60 ملیۆن یۆرۆیە، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت نیکۆ پاز بگەڕێتەوە بۆ تیپەکە دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکەی تۆتنهام کە 50ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکرد.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە یانەکە لە ساڵی 2026 گوێ لە ئۆفەرەکانی سیبایۆس بگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی نوێکردنەوەی یانەکەدا کە لەلایەن ستافی تەکنیکی و ئیدارەی یانەکەوە پلانی بۆ دانراوە.

