لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوک یانەی دهۆک ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و (عبد الغنی شەهد)ی وەکو ڕاهێنەری نوێی یانەی دهۆک دیاریکرد لەتیپی تۆپی پێی خولی ئەستێرەکانی عێراق،کە ئەم گرێبەستە وەک نوێ بوونەوەیەکی یانەکە ئیمزا کراوە لەپێناو گەڕانەوەی دهۆک بۆ ڕێچکەی نازناو.
عبد الغنی شەهدی تەمەن لە 7ـی مانگی 3ـی ساڵی 1968 لەدایکبووە و لەڕابردوودا وەکو یاریزان یاری بۆ یانەی نەجەف کردوە وە لەکاری ڕاهێنەرایەتی خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە و پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانەکانی(شورتە،زەورا،زاخۆ)ی کردوە وە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقی خوار تەمەن 23 ساڵ پلەی سێیەمی جامی ئاسیای بەدەستهێناوە و لە ئۆڵۆمپیای ساڵی 2016 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بووە.
یانەی دهۆک ئەم وەرزە خراپترین بارودۆخ دەگوزەرێنێ و لەکۆی چوار یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ خاڵێکی نییە و پلەی 19ی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە
چاوەڕێ دەکرێت ئەم گرێبەستە دهۆک بگەڕێنێتەوە سەر ڕێوڕەوی سەرکەوتن.
“سەرکار ڕێبوار”

