ئەمڕۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواو جیاواز بوو،چونکە کۆمەڵێک ئەستێرەی تیپەکە دوای پێکانی قورس و سووک گەڕانەوە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید و لەسەرووی هەمووشیانەوە گەڕانەوەی ترێند ئاڕنۆڵد و دانی کارڤەخاڵە،کە هەردوو یاریزان بەهۆی پێکانەوە دابڕا بوون و ئەمڕۆ لەمەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە بەشداریان کردوە.
جگە لە ئاڕنۆڵد و کارڤاخاڵ ماستانتونۆش گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی ڕیاڵ مەدرید،کە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنیتین بکات لەپاڵاوتنەکانی مۆندیال و بۆ چارەسەری پزیشکی گەڕایەوە مەدرید ئەمڕۆش لەگەڵ یانەکە مەشقی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە
بەگوێرەی زانیاریەکانیش کیلیان مباپێش هیچ ئاسارێکی پێکانی لەسەر نەماوە ڕەنگە بتوانێ بێتەوە نێو مەشقەبەکۆمەڵەکان.
گەڕانەوەی ئەو یاریزانانە لەم کاتەدا زۆر گرنگ بوون بۆ ڕیاڵ مەدرید چونکە یانەکە ئەم مانگە یاریەکانی قورسن و 19ی مانگ ڕووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە پاشان لە 22ی مانگ میوانداری یۆڤانتۆس دەکات لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و 26ی مانگیش لەیاری کلاسیکۆدا ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

