zagros news agency

بروسیا دۆرتمۆند هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەدات

 

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە بڵاوکراوەیەکی ئەوڕۆیدا دووبارە باس و بابەتی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای درکاند لەلایەن یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندەوە،کە ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بەڵام قورسی خستۆتە سەر گرێبەستەکە بنەماڵەی یاریزانەکەیە،کە دەیانەوێ کوڕەکەیان لەبارسێلۆنا بمێنێتەوە.

 

 

گوێل فێرناندێز یاریزانی تیپی دووەمی بارسێلۆنایە و تەمەنی تەنها 17 ساڵە و تاکو ئێستا لەیاری فەرمیدا یاری لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری نەکردوە،کە ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی دۆرتمۆند زیاتر سووربێت لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە و مەرجی یاریزانەکەش سەرەکی بوونە لەدۆرتمۆند لەگەڵ مووچەیەکی گەورەی ساڵانە.

 

بەگوێرەی نووسراوەکانی بێڵد بێت بارسێلۆنا نایەوێت فێرناندێز بەشێوەی هەمیشەیی بفرۆشێت بەڵام لەکاتی ناچاریدا بەخاڵێکی گرێبەستەکەی بتوانێت یاریزانەکە لەداهاتوودا بگوازێتەوە ڕیزەکانی،چونکە دەزانێت دۆرتمۆند یانەیەکە ئاوا بەئاسانی دەستبەرداری فێرناندێز نابێت لەداهاتوودا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا..لیڤەرکوزن لەدوا خولەک بردیەوە و بەردەوامە لە ڕکابەری بایرن میونشن

یاسین

ڕیاڵ بێتیس چاوی لە سیبایۆسە و ڕیاڵ مەدریدیش مەرجی قورسی هەیە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین