ڕۆژنامەنووس سانتی ئۆڤالی لە کەناڵی کادینا سێر بڵاویکردەوە، فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تا ساڵی ٢٠٢٩ نوێکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەفەرمی ڕادەگەینرێ لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە.
بەگوێرەی ئەو وردەکارییانەی ئۆڤالی ئاشکرایکردووە، بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی دی یۆنگ لە 400 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ زیادیکردووە، هەروەها مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە لە نێوان 9 ملیۆن یۆرۆ بۆ 10 ملیۆن یۆرۆی پاک وەردەگرێت.
دی یۆنگ لە ساڵی ٢٠١٩ەوە کە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، پایەیەکی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە بووە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی یانەکە لە ساڵانی داهاتوودا سەیر دەکرێت.

