ڕۆبێرتۆ گۆمێزی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، ئارەزووی خیتافی بۆ گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.
گۆمێز ڕوونیشیکردەوە، ئیدارەی خیتافی بە سەرۆکایەتی ئەنخێل تۆرێس، پرسیاری لە دۆخی یاریزانەکە کرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی یانەکە لە مانگی یەکدا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە نوێ دەکاتەوە، بەتایبەتی کە چابی ئەلۆنسۆ خولەکی پێویستی پێنادات لەگەڵ تیپی یەکەمدا.
گۆمێز لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆ مارکا وتی: بڕیارە گۆنزالۆ لە مانگی یەکدا بڕوات، بەڵام من پێموانیە،جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆکی خیتافی دەستبەرداری هیوای گرێبەستکردن نەبووە.
سەرەڕای فشارە جەماوەرییەکان بۆ ئەوەی لە ڕیاڵ مەدرید بمێننەوە، گۆمێز پێی وایە ڕۆشتنی کاتی بۆ ژیانی وەرزشی باشتر دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوروبەری یاریزانەکە هەوڵدەدەن بەرژەوەندییەکانی بپارێزن، بەڵام بە بۆچوونی من دەبێت بڕوات… و لەگەڵ ئەوەشدا، نایکات.

