مانچستەر یونایتد سبەی ئێوارە لە گەڕی هەشتەمی خولی ئینگلیزی لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە،هەردوو یانەکە بەوپەری تواناوە خۆیان ئامادەکردوە بۆ سەرکەوتن.
یونایتد بێ چەند یاریزانێک دەبێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی تیپەکە و بژاردەکانی ڕوبێن ئەمۆریم هەیە،کە ناتوانن بەژداری یاریەکەی بەیانی بکەن.
بڕیارە نۆسایر مازاری و لیساندرۆ مارتینێز و ئایدن هیڤن لەو یاریەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەشداری ناکەن،کە بە رێژەیەکی بەرچاو ئاستەنگی بۆ یانەکەی دروست کردوە لەگەڵ ئەوەشدا لەئەگەری دۆڕانی مان یوناتد لەو یاریەدا دەنگوی دوورخستنەوەی ئامۆریم زیاتر تەشەنە دەکات.

